هاوشێوەی پارێزگاکانی تری عێراق

لە فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولێر دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران دەدرێت

964+

شۆڕش قادری

هاوشێوەی پارێزگاکانی تری عێراق، لە فڕۆکەخانەکانی  هەولێر و سلێمانییش دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران دەفرۆشرێت.

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە 964ـی وت، “لەماوەی رابردوودا هەوڵی زۆرمان دا بۆ کردنەوەی دەروازەی فرۆشتنی دۆلار لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و   سلێمانی بە گەشتیاران”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لەمڕۆ یەکشەممەوە 27.10.2024 گەشتیارانی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی لەکاتی گەشتکردن، دەتوانن هاوشێوەی هاوڵاتیانی پارێزگاکانی تری عیراق سوود لە کڕینی دۆلار بە نرخی فەرمی وەربگرن.

“پێشتر بۆ ماوەیەک گەشتیاران دەیانتوانی لەڕێی بانکی ARTـیەوە دۆلار بە نرخی فەرمی لە فڕۆکەخانە وەربگرن بەڵام کورتخایەن بوو و زۆری نەخایەند، لە ئێستادا ئەو پارەیە لە بانکی TBIـیەوە دەدرێت بە گەشتیاران”، د. بڕیار رەشید وای وت.

د. بڕیار رەشید دەستخۆشیشی لە پارێزگاری بانکی ناوەندیی، بەڕێوبەری گشتی بانکی تی بی ئای و بەڕێوبەرانی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی کرد، کە هاوکاریان بوون.

هەر گەشتیارێک لەکاتی گەشتکردندا پێش 48 کاتژمێر دەبێت سەردانی لقی سەرەکی بانکی تی بی ئای بکات و پێویستە بەڵگەنامەی سەفەری پێبێت کە تیکت، ڤیزا، پاسپۆرت و کارتی نیشتمانی لەخۆدەگرێت.

لیژنەی گواستنەوە لە ناو پەرلەماندا؛ فڕۆکەخانەی سلێمان...

لیژنەی گواستنەوە لە ناو پەرلەماندا؛ فڕۆکەخانەی سلێمانی سزای سیاسی لەسەرە

فڕۆکەخانەی سلێمانی رەگەزی نێر وەردەگرێ و شەش کەسیش قۆڵ...

فڕۆکەخانەی سلێمانی رەگەزی نێر وەردەگرێ و شەش کەسیش قۆڵبەست کران