منداڵێکى تەمەن نۆ ساڵانە

یەکێک لە بریندارانى رووداوى هاتوچۆکەى کۆیە گیانى لەدەست دا

964+

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

یەکێک لە بریندارانى ئەو رووداوى هاتوچۆیەى کە ئەمشەو لەسەر رێگەى کۆیە بۆ تەقتەق روویدا گیانى لەدەست دا.

رووداوەکە لە نێوان تۆیۆتا هایلۆکسێک و ئۆتۆمبێلێکى بارهەڵگر روویدا بوو و بەهۆیەوە سێ کەس بە سەختى بریندار بوون و دواى چارەسەرکردنى سەرەتایى لە کۆیە، بەهۆى سەختى برینەکانیانەوە رەوانەى هەولێر کران.

بە وتەى هاوکار عەلى، وتەبێژى تەندروستى کۆیە کە بۆ 964 قسەى کردووە، یەکێک لە بریندارانى رووداوەکە بەهۆى سەختى برینەکەیەوە، کەمێک لەمەوبەر گیانى لەدەست دا.

لە رووداوەکەدا، دوو گەنجى تەمەن 19 ساڵان و منداڵێکى تەمەن نۆ ساڵان بریندار ببون، بە وتەى هاوکار عەلى، ئەوەى گیانى لەدەستداوە، منداڵەکەیە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە رووداوێکى هاتوچۆدا سێ کەس بە سەختى بریندار بوون

لە رووداوێکى هاتوچۆدا سێ کەس بە سەختى بریندار بوون