کۆیە
لە رووداوێکى هاتوچۆدا سێ کەس بە سەختى بریندار بوون
964+
وریا فەتاح
لە رووداوێکى هاتوچۆدا کە لە نێوان کۆیە و تەقتەق روویداوە، سێ کەس کە ئامۆزاى یەکترین بە سەختى بریندار بوون.
هاوکار عەلى وتەبێژى تەندروستى کۆیە بە 964ـى وت، رووداوەکە لە نێوان تەنکەرێک و تۆێتا هایلۆکسێک روویداوە و بەهۆیەوە سێ کەس لە سەرنشینانى هایلۆکسەکە بە سەختى بریندارن.
وتیشى، بریندارەکان لە نەخۆشخانەى کۆیە چارەسەرى سەرەتاییان بۆ کراوە، بەڵام بەهۆى سەختى برینەکانیان رەوانەى هەولێر کراون و برینى دوانیان زۆر سەختە.
وەک باسى دەکات، بریندارەکان دوانیان تەمەنیان 19 ساڵە و یەکێکى دیکەیان منداڵە و تەمەنى نۆ ساڵە.