لەو رێگەیەوە یەکترى دەدۆزنەوە ئەگەر ونبوون

گروپێکى شاخەوانى باجێکى فسفۆریان دروستکرد

964+

عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ

بۆیەکەمین جارە گروپێکی شاخەوانی لە هەرێمی کوردستان باجێکی تایبەت بەخۆیان لە وڵاتى چین دروست دەکەن کە فسفۆڕە و شەحن دەکرێتەوە.

حەمید هادی لە بەشی راگەیاندنی گروپی شاخەوانی چەرموو بە 964ـى وت،”یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی ئەم باجە ئەوەیە فسفۆڕە و شەحن دەکرێتەوە، لە کاتێکدا شاخەوان گەشت دەکات بەهەرهۆکارێک بێت دادەبڕێت لە گروپەکەی ئەم باجە هاوکاری دەبێت لە گەیشتنەوەی بە گروپەکە و دۆزینەوەى”.

“باجەکە بە یەکجار شەحنکردنەوە توانای هەیە چوار کاتژمێر کاربکات، لەهەموو کوردستاندا ئێمە یەکەم گروپین، باجێک بەوشێوازە دروست بکەین  و هاوکاری شاخەوانان بکات بەتایبەتی لەشەواندا”، حەمید هادی لە بەشی راگەیاندنی گروپی شاخەوانی چەرموو.

گروپی شاخەوانی چەرموو لە چەمچەماڵ لەساڵی 2021 دامەزراوە لەئێستادا زیاتر لە 30 ئەندام لەخۆى دەگرێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

شەش شاخەوانى کورد گەیشتنە بەرزترین لوتکە چیاى وڵاتى ئە...

شەش شاخەوانى کورد گەیشتنە بەرزترین لوتکە چیاى وڵاتى ئەرمەنستان