"مانگانە پارەی زیاتریان لەخەڵکی وەردەگرت"

چیتر پێوەری کارکردن لەمۆلیدە ئەھلییەکانی خورماتوو بەکارناھێنرێت

964+

سیروان خورشید-دوزخورماتوو

بەبڕیاری ئیدارەی خۆجێى، لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی خورماتوو، سیستمی پێوەرەکانی کاتژمێری کارکردنى مۆلیدە ئەهلیەکانیان هەڵوەشاندەوە.

عەقیل عەلی، بەرپرسی لیژنەی مۆلیدەئەهلییەکانی خورماتوو بە964ـی وت،”ئەو سیستمەی کە پێشتر هەر خاوەن مۆلیدەیەک لای خۆی بەکاری دەهێناو کاتژمێرەکانی کارپێکردنی تۆماردەکرد بە بڕیارى ئیدارەى خۆجێى لابراوە و لەبڕی ئەوە پێوەری تایبەتیان لەناو ویستگەی کارەبای قەزاکەدا داناوەو لە لایەن لیژنەی مۆلیدەئەهلییەکانەوە چاودێری دەکرێت و مانگانە بەهاوکاری فەرمانگەی کارەبای قەزاکە نرخی کارپێکردن بۆ هەر خاوەن مۆلیدەیەک دیاری دەکرێت”.

ئاشکراشى کرد، هەر خاوەن مۆلیدەیەک سەرپێچی بڕیارەکە بکات و مانگانە ئەو نرخەی بۆ دیاری کراوە زیاتر وەربگرێت، راستەوخۆ رێکاری یاسایی توندی بەرامبەری دەگرنە بەر.

” ئەم هەنگاوەش دوای ئەوە دێت، ماوەیەکە هەندێک لەخاوەن مۆلیدەئەهلییەکانی قەزاکە، فێل لەهاوڵاتیان دەکەن بەوەی کە کاتێک کارەبای نیشتمانی دێتەوەو مۆەلیدەکان دەکوژێننەوە، بەڵام هەندێکیان، پێوەری مۆلیدەکەیان دەخەنە سەر کارەبای نیشتمانی و بەوەش کاتژمێری کارەبای نیشتمانیش لەسەر مۆلیدە هەژماردەکەن و مانگانە پارەی زیاتر لەهاوڵاتی وەردەگرن”، بەرپرسی لیژنەی مۆلیدەئەهلییەکانی خورماتوو واى بە 964 وت.

لەسنوری قەزای خورماتوو 73 موەلیدەی ئەهلى بونی هەیەو بڕیارەکە سەرجەمیانی گرتوەتەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بەم گەرمایە خاوەن مۆلیدەکانى خورماتوو مۆلیدەکانیان کو...

بەم گەرمایە خاوەن مۆلیدەکانى خورماتوو مۆلیدەکانیان کوژاندەوە