کۆیە
لە رووداوێکى ئاگرکەوتنەوەدا ئۆتۆمبێلێک سووتا
964+
وریا فەتاح
بەرگرى شارستانى کۆیە بڵاوى کردەوە، بەهۆى رووداوێکى ئاگرکەوتنەوە ئۆتۆمبێلێکى سووتا.
وەک ئەوەى بڵاوى کردووەتەوە، رووداوەکە ئەمڕۆ هەینى 25.10.2024 بووە و کارمەندانى بنکەى بەرگرى شارستانى کۆیە بە هاوکارى بنکەى هەرمۆتە، گەیشتوونەتە سەر ووداوەکە و ئاگرەکەیان کوژاندووەتەوە.
بەپێى ئەو وێنانە بێت کە بەرگرى شارستانى کۆیە بڵاوى کردووەتەوە، ئەو ئۆتۆمبێلەى سووتاوە لە جۆرى مینى پاسە و بەڕێژەیەکى زۆر سووتاوە.
964 پەیوەندى بە بەرگرى شارستانى کۆیەوە کرد و ویستى هۆکارى ئاگرەکە بزانێت، بەڵام بێ وەڵام بوو.
+2