تارا رەسوڵ وادەڵێت

“بێ بەرامبەر ناچمە هیچ تەلەفزیۆنێک”

964+

دیلان محەمەد

تارا رەسوڵ لە بەغدا کۆنسێرت دەکات و دەڵێت، من خۆم مەشهورم و پێویستم بە ناساندن نییە و لەنێوانی ئەو دوو جیلەشدا جەماوەرەکەم زیادیکردووە و کەمی نەکردووە.

ئەو خانمە هونەرمەندە لەبارەى نوێترین بەرهەمى بە 964ـى وت،”بەرهەمێکم بۆ نەخۆشخانەى هیوا ئامادە کردووە و پێش ئەوەى بگەڕێمەوە دەرەوەى وڵات بڵاو دەکرێتەوە”.

ئەو پێى وایە بەهۆى پێشکەوتنى تەکنەلۆجیا کارکردن لە ئێستادا لەرووى تەکنیکییەوە ئاسانتر بووە، بەڵام هەندێ کەس دەنگەکەشیان لەو رێگەیەوە دەستکارى دەکرێت و تواناى ئەوەیان نییە لە راستەوخۆیەکدا گۆرانییەک بڵێن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

تارا رەسوڵ ئەزمونێکی جیاواز تاقیکدەکاتەوە

تارا رەسوڵ ئەزمونێکی جیاواز تاقیکدەکاتەوە