ناحیەی چوارتا زۆرترین بارانی لێباریوە
+964
فەهمی نەبی -هەولێر
بەپێی ئامارەکانی کەشناسی بێت، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، زۆرترین رێژەی بارانبارین لەناحیەی چوارتا بووە، کەمترین رێژەی بارانبارین لەسەنتەری پارێزگای دهۆک بووە.
ناحیەی چوارتا، سەربە قەزای شارباژێڕە لەپارێزگای سلێمانی.
ئەمڕۆ 31ی کانونی دووەم، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لە پەڕەی فەرمی خۆی ئاماری 24 کاتژمێری بارانبارینی بڵاوکردوەتەوە.
لەسەنتەری پارێزگای سلێمانی 31.4 ملیم بارانباریوە، بەجۆرێک بەرزترین رێژەی بارانبارین لە ناحیەی چوارتا بووە کە 58.5 ملیم بارانی لێباریوە، نزمترین رێژەش لە ناحیەی هەڵشۆ بووە 10.6 ملیم بارانی لێباریوە.
لەسەنتەری پارێزگای هەولێر 20.1 ملیم باران باریوە، کە نزمترین رێژە بووە، بەرزترین رێژەی باران لە پارێزگای هەولێر، لە ناحیەی پیرمام بووە 37.4 ملیم بارانی لێباریوە.
لەپارێزگای دهۆک و لەسەنتەری شار 2.2 ملیم باران باریوە کە ژمارەی پێوانەییە لەکەمی رێژەی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان، بەرزترین رێژەی بارانبارینش لەو پارێزگایە لەناحیەی بجیل بووە 32 ملیم بارانی لێباریوە.
لەسەنتەری پارێزگای کەرکوک تەنیا 5.7 ملیم بارانباریوە، لەو پارێزگایە بەرزترین رێژەی بارانبارین لە قەزای خورماتوو بووە 10.5 بارانی لێباریوە، نزمترین رێژەش لە قەزای خانەقین بووە 2.5 ملیم بارانباریوە.
لەسەنتەری پارێزگای هەڵەبجە 12.5 ملیم بارانباریوە کە نزمترین رێژەیە لەو پارێزگایە، بەرزترین رێژەی بارانبارین لە ناحیەی تەوێڵە بووە 32.4 ملیمەتر باران باریوە.