ئامانجیانە سنووری سەوزایی پێ زیاد بکەن

دەروازەیەکی نوێ بۆ قەزای رواندز دروست دەکرێت

+964

ژێوار خدر

قایمقامیەتی قەزای رواندز دەروازەیەکی نوێی بۆ قەزاکە کردووەتەوە و دەڵێت دەمانەوێت لە رێگەیەوە رێژەی سەوزایی پێ زیاد بکەین.

قایمقامیەتەکە لە پۆستێکی فەیسبوکدا رایگەیاندووە، دەروازەیەکی نوێیان درووست کردووە و دەیانەوێت دار و درەختێکی زۆری لێ بچێنن و رێژەی سەوزایی قەزاکەی پێ زیاد بکەن.

دەشڵێت، لە داهاتووشدا بەمەبەستی گرنگیدان بە کەرتی گەشتیاری بڕیارە کورسی و کەپری لێ درووست بکەن بۆ پشوودانی گەشتیاران و هاوڵاتییان.

روونیشیکردووەتەوە، دیزاینی دەروازەکە هاوشێوەی دەروازی بێخاڵ دەبێت.

شاخەوانەکان خەرەندی رواندزیان پاککردەوە

شاخەوانەکان خەرەندی رواندزیان پاککردەوە