لافاو ئاوەڕۆ سندوقییەکەی شەقامی 30مەتری هەولێری راماڵی

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە بەشێكی ئاوەڕۆ سندوقییەکەی شەقامی 30 مەتری هەولێر داتەپی. 

تۆڕی964 لە بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێرەوە دەزانێت، ماوەی کارکردن لە ئاوەڕۆ سندوقییەکە 10 رۆژی مابوو تەواو بکرێت و مۆڵەتی پڕۆژەکەش 90 رۆژ بووە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی تۆڕی964 لە هەمان بەڕێوەبەرایەتییەوە وەریگرتووە، پڕۆژەى ئاوەڕۆى سندوقى شەقامی 30 مەترى بۆ 60 مەتری بە گوژمەی دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت، بە مەبەستى چارەسەركردنی گرفتی كۆبوونەوەی ئاوی باران و رێگریكردن لە دروستبوونی لافاو بە درێژایی 1200 مەتر.

گەرچی ئاوەڕۆ سندوقییەکە بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی لافاو لە جێبەجێکردندا بوو، بەڵام چڕیی بارانبارینی دوێنێ شەوی هەولێر، لافاوی دروستکردووە و بەشێکی پڕۆژەکەی داتەپاندووە.