بەرەو كۆشكی سپی

ئەمریکای زەبەلاح با ئاسانی بەڕێوە ناچێت و زۆر نهێنی لە سیستمەکەیدا هەیە

964+

ژووری هەواڵ

ئێوە دەزانن ئەمریکا لە یەکگرتنی 51 ویلایەت پێکهاتووە، راستە ئێستا وڵاتێکی تۆکمەیە، بەڵام ژانی لەدایکبوونی ئەم زەبەلاحە زۆر قورس بووە، بۆیە دەیان رێوشوێنی قورس داندراوە بۆ ئەوەی ویلایەتەکان مافی یەکتر نەخۆن و پێکەوە تەبا بژین، بۆ ئەمەش دوو ئەنجومەنیان پێکهێناوە.

کۆنگرێسی ئەمریکا لە دوو بەش پێکهاتووە: یەکەمیان ئەنجومەنی نوێنەرانە، ئەمەیان بەپێی ژمارەی دانیشتووان نوێنەرایەتیی ویلایەتەکان دەکەن، ژمارەی ئەندامەکانی لە 435 ئەندام پێکهاتووە، ئەمانە دوو ساڵ جارێک هەڵدەبژێردرێن، ئەم ئەنجومەنە پرۆژە یاساکان پێشکەش دەکات و باج و خەرجی حکومەت دیاریی دەکات، هەروەها دەتوانێت رێوشوێنی لابردنی سەرۆک ئەنجام بدات.

ئەنجومەنی دووەم ئەنجومەنی پیرانە، ئەمانە لە 100 ئەندام پێکدێن، بۆ هەر ویلایەتێک بە یەکسانی دوو ئەندام هەیە، جگە لە واشنتنی پایتەخت، ئەندامانی ئەنجومەنی پیران شەش ساڵ جارێک هەڵدەبژێردرێن، ئەمانە دوای دەرچوونی سەرۆک پۆستەکەی پێدەدەن و بەو رێکەوتننامانەدا دەچنەوە، کە واژۆی کردووە، کاتێکیش ئەنجومەنی نوێنەران دەیەوێت بەرپرسێک لە پۆستەکەی لاببات، ئەمان لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکەن.

بەڵام هەندێ بڕیاری قورس هەیە رەزامەندی هەردوو ئەنجومەنەکەی دەوێت، وەک راگەیاندنی شەڕ.

دەسەڵاتی ئەم دوو ئەنجومەنە جیاوازە لەیەک، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە دانیشتنی بەیانیاندا بۆی هەیە تەنیا 5 خولەک قسە بکات و لە باقی دانیشتنەکانی تردا یەک خولەک، بەڵام ئەندامی ئەنجومەنی پیران بە دڵی خۆی قسە دەکات.

لەبارەی سیستەمەکەی ئەمریکاوە زۆر ماوە، ئەوەیان با بمێنێت بۆ جاری داهاتوو.

تۆڕی 964 بەبۆنەی نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا، بە زنجیرەیەک بەرنامەی کورت و پوخت، پێتان دەڵێت لە ئەمریکا چی روودەدات.

مۆتەکە گەورەکەی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی ئەمریكا دە...

مۆتەکە گەورەکەی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی ئەمریكا دەناسن؟