کەش و هەوا

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش باران دەبارێت

964+

توانا نەقی

جەوەکە بە تەواوی بەرەو ساردبوون دەچێت هەرچەندە بۆ ئەمڕۆ پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان نمە باران دەبارێت.

بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان هەم ساماڵ دەبێت هەمێش کە هەندک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەور، هەر ئەمڕؤنا بەڵکو سبەینێش دوو پلەیەک پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24.10.2024
پلەکانی گەرما/ كەمێك بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
خێراى با / لەسەر خۆ – مامناوەند دەبێت ( 10 – 20) کم/ک.
ئاراستەی با/ باکووری خۆرهەڵات.
مەوداى بینین / لە نێوان ( 8– 10) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 24 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 20 پلەى سیلیزى
دهۆک : 24 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 25 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 22 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 25 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 8 پلەى سیلیزى
سۆران : 22 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 25 پلەى سیلیزى