ئاوارەبوون

بە تەرمەوە لوبنانییەکان چوونە ناوچەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر

964+
ئەحمەد مستەفا

سەکۆی قەیرانەکانی تایبەت بە کاروباری قوربانیانی شەڕی لوبنان کە لەلایەن خۆبەڕێوەبەری خۆسەرەوە دامەزراوە، ئاشکرای کرد کە 19 هەزار و 996 کەس لە لوبنانەوە هاتوونەتە ناوچەکە.

زۆرینەیان ئەو کورد و هاوڵاتییە سورییانەن کە پێشتر بەهۆی هێرشی داعش ئاوارەی لوبنان ببون، ئێستا دووبارە گەڕاونەتەوە یان ئاوارە بوون، بەپێی داتاکانی سەکۆکە، 86 کەسی لوبنانی لەنێویاندایە وئەو کەسانە 28 تەرمیان کەسوکاریان پێ بووە.

ئەو ئاوارەی، دێنە ناوچەکە یان دەچنە لای کەسوکاریان یان لە ماڵەکانی پێشتریان نیشتەجێ دەبن، بەڵام ئەگەر شوێنیان نەبێت، ئیدارەی خۆسەر سەنتەریان بۆ دابین دەکات.

رۆژی 1.10.2024، سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویان کردەوە، سوپای ئیسرائیل دەستی بە ئۆپەراسیۆنی زەمینیی سنووردار لە دژی لوبنان كردووە و چووەتە ناو خاکی باکووری وڵاتە، ئەوکات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاش وتی، ئیسرائیل لە ئۆپەراسیۆنی سنووردار بۆسەر لوبنان ئاگاداری كردووینەتەوە.

هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر چەکدارانی حیزبوڵا و پێگەکانیانە، بەڵام ئەمە بووەتە هۆی ئاوارەبوونی خەڵکی سڤیل بۆ دەرەوەی لوبنان لەوانە سوریا و عێراق. بەرپرسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، لوبنان رووبەڕووی قەیرانێکی مرۆیی کارەساتبار بووەتەوە و ژمارەی ئاوارەکانی ناوخۆ گەیشتووەتە 600 هەزار کەس.

جینین هێنیس پلاسخارت، رێکخەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پێشتر رایگەیاندبوو، لوبنان رووبەڕووی ململانێ و قەیرانێکی مرۆیی کارەساتبار بووتەوە، هیوای خواست کە ئیسرائیل شەڕەکە رابگرێت.

وەزیرى دەرەوەى ئێران بۆ قسەکردن لەسەڕ شەڕی غەززە و لوب...

وەزیرى دەرەوەى ئێران بۆ قسەکردن لەسەڕ شەڕی غەززە و لوبنان گەیشتە بەغدا

250 ئاوارەی لوبنانی دیکە هاتنە عێراق

250 ئاوارەی لوبنانی دیکە هاتنە عێراق