لانیكه‌م 6 نه‌شته‌رگه‌رى
له كه‌ركوك رۆژانه نه‌شته‌رگه‌رى جیاواز بۆ ئاژه‌ڵانى نه‌خۆش ئه‌نجام ده‌دات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به نه‌خۆشخانه‌ی ڤێتێرنه‌رى كه‌ركوك رۆژانه لانیكه‌م شه‌ش نه‌شته‌رگه‌رى جیاواز بۆ ئاژه‌ڵانى نه‌خۆش ئه‌نجام ده‌درێت و به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌كه‌ش ده‌ڵێت ته‌نیا پاره‌ى بڕینى پسوله له خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كان وه‌رده‌گرن.
ئاژه‌ڵه‌كان كه ده‌برێنه ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه بریتین له ئاژه‌ڵه به‌رهه‌مداره‌كان و ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ش كه ماڵین وه‌كو سه‌گ و پشیله.
به‌پێی ئامارێك كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڤێتێرنه‌رى كه‌ركوك به 964ـى داوه، ئه‌مساڵ له سنوورى پارێزگاكه‌یانداژمارەی ئاژەڵە بەرهەمدارەکان بریتین لە 926 هه‌زار سه‌ره‌مه‌ڕ، 90 هه‌زار بزن، 101 هه‌زار و 50 مانگا و حه‌وت هه‌زار و 375 گامێش.
د. عومه‌ر خالید عه‌زیز، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خرشخانه‌ى ڤێتێرنه‌رى كه‌ركوك به 964ـى راگه‌یاند، رۆژانه به‌هۆى ئه‌نجامدانى ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریان پاره‌یه‌كى زۆر بۆ هاوڵاتیان ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه له‌جیاتى نۆرینگه و پزیشكه ڤێتێرنه‌رییه، ئاژه‌ڵه‌كانیان له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
وتیشی “ته‌نیا پاره‌ى بڕینى پسووله له‌هه‌ر خاوه‌ن ئاژه‌ڵێك وه‌رده‌گرین له‌برى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه ، ئه‌ویش ته‌نیا دوو هه‌زار و 500 دیناره”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، رۆژانه لانیكه‌م شه‌ش نه‌شته‌رگه‌رى جیاواز بۆ ئاژه‌ڵه‌كان له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، زۆرینه‌ى ئاژه‌ڵه‌كانیش بریتین له بزن، مه‌ڕ، سه‌گ و پشیله و حاڵه‌ته‌كانیشیان بریتیه له شكان و بوونى وه‌رم له جه‌سته‌یاندا.
روونیشیكرده‌وه هه‌ر ئاژه‌ڵێك دواى نه‌شته‌رگه‌رى ره‌چه‌ته‌ى چاره‌سه‌رییه‌كانى بۆ ده‌نووسن و له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌یه‌تى له بازاڕ بۆیان بكڕێت.