سێ قاچى هه‌یه و نرخى گرانتره
“گۆلك”ێكی ده‌گمه‌ن له مه‌یدانى ئاژه‌ڵانى حاجیاوا ده‌ركه‌وتووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له مه‌یدانى ئاژه‌ڵانى حاجیاوه، گۆلكێكی ده‌گمه‌ن له بازاڕه‌كه‌دا كڕین و فرۆشتنى له‌سه‌ر ده‌كرێت و به‌هۆى ده‌گمه‌نییه‌كه‌ییه‌وه كه سێ قاچی هه‌یه، نرخه‌كه‌ى یه‌ك ملیۆن و 300 هه‌زار دینارى له‌سه‌ر داندراوه.
گۆلكه‌كه مێیینه‌ى مانگایه، گوێرەکە و مێنگین و مێنگوێنیشی پێده‌ڵین.
فارس حاجی سلێمان، گاودارێكی ئه‌م مه‌یدانه‌ى حاجیاوایه و كاوه‌ى 24 ساڵه ئه‌م كاره ده‌كات، به 964ـى وت، یه‌كه‌مجاره گولكێكی وا ده‌نگه‌ن ده‌بینێت كه سێ قاچی هه‌بێت.
وتیشی “گۆلكه‌كه له سۆران هێندراوه و ته‌مه‌نى نزیكه‌ى یه‌ك ساڵه و له زكماكیشه‌وه هه‌ر سێ قاچی هه‌بووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، پێشتر مانگاى پێنج قاچیان له مه‌یدانه‌كه هه‌بووه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا سێ قاچیان نه‌بووه.
باسی له‌وه‌كرد، تاوه‌كو دوێنێ نرخى یه‌كگ ملیۆن دینار به‌و گۆلكه درابوو بۆ كڕین به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ى به‌و نرخه نه‌یفرۆشت و یه‌ك ملیۆن و 300 هه‌زار دینارى داوا كردووه بۆ فرۆشتن.
ده‌شڵێت “زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى ئه‌م جۆره ئاژه‌ڵانه ده‌كڕن بۆ تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌یانه نه بۆ خواردن”.