كێ دەیكات؟
لە سلێمانی وردبینی بۆ شەش سندوقی دەنگدان دەکرێت
+964
دیلان محەمەد جەزا
لە ناوەندی وردبینی بازنەی سلێمانیی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، پرۆسەی وردبینی بۆ شەش سندوقی پارێزگای سلێمانی دەكرێت.
ئامانج عەزیز بەڕێوەبەری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق – لقی سلێمانی بە 964 وت، شەش سندوق وردبینیان بۆ دەکرێت، دووانیان گرفتیان تێکەوتوە و ئەنجامەکانیان لە رێگەی مانگی دەستکردەوە نەگەڕابووەوە، چوار سندوقەکەی دیکە بەهۆی جیاوازی لە ئەنجامی ئەلیکترۆنی و دەستی، وردبینی بۆ دەکرێتەوە.
باسی لەوەش کرد، ئەنجامەکانی سەرجەم بنکەکان بە ئەلیکترۆنی و دەستی هاوتا بوون و هیچ گرفتێکیان نەبووە، تەنیا ئەو شەش سندوقە گرفتیان هەبوو.
ئاشكراشی كرد، تیمێكی كۆمپانیایەكی كۆریای باشوور خەریكی چارەسەركردنی كێشەی تەكنیكی سندوقەكانن.
هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، رۆژی 20ی ئەم مانگە كرا و دوو رۆژ لەمەوبەریش ئەنجامە بەراییەكان راگەیاندران.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
هەڵبژاردن تەواو.. بەنزیکەی هەموو هێزەکان بردیانەوە
هەڵبژاردن
بۆچی دێت؟
ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق لە هەولێر دەبێت و دواتریش سلێمانی
كۆمیسیۆنی باڵا
وادەی تانەدان لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی کوردستان كۆتایی هات
لە هەولێر
سبەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رادەگەیەندرێت
وەڵامی رەخنەی لایەنەكانی هەڵبژاردن درایەوە
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵا: هاردێك بهێنن بۆ وەرگرتنی تەواوی زانیارییەكان
زەرد و سەوز و سوور