لە هەولێر

سێ فەرمانگە بەهۆی قەرەباڵغی زۆر نۆرەگرتنیان کرد بە ئەلیکترۆنی

964+

ژووری هەواڵ

سێ فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی لە هەولێر بەهۆی قەرەباڵغی زۆر، سەرەگرتنیان کرد بە ئەلیکترۆنی و دەڵێن، بۆ ماوەیەکی کاتی بەو جۆرە دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 22.10.2024، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هەر سێ فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی مەخمور، قەراج و سەڵاحەدین لە هەولێر، بەهۆی قەرەباڵغی بۆ ماوەیەکی کاتی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی کارا دەکەن.

کاتی نۆرەگرتن لە کاتژمێر 4:00ـی ئێوارە تاوەکو 10:00ـی شەو دەبێت و پێویستە خوازیار سەردانی ئەو لینکانە بکات کە لەلایەن فەرمانگەکانەوە بڵاوکراوەتەوە.

بۆ نۆرەگرتن لە فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی مەخمور کلیک لێرە بکە.
بۆ نۆرەگرتن لە فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی سەڵاحەدین کلیک لێرە بکە.
بۆ نۆرەگرتن لە فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی قەراج کلیک لێرە بکە.

دەتنێرنەوە ماڵەوە؛ ئەگەر کارتی نیشتمانی یان پاسپۆڕت ن...

دەتنێرنەوە ماڵەوە؛ ئەگەر کارتی نیشتمانی یان پاسپۆڕت نەبەیت