کەمێک لە خەمی ژینگەشدا بن
بۆ کاندیدە دەرچووەکان؛ لەبری فلێکس دار بچێنن
964+
شۆڕش قادری
ئەو کاندیدانەی دەرچوون بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دڵیان خۆشە و حەقە لە شوێنی هەر فلێکس و پۆستەرێکیان، دارێک بچێنن.
هاوشێوەی شارەکانی دیکەی کوردستان، لە هەولێریش کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر دەستیانکردووە بە لێکردنەوە و فڕێدانی سەرجەم فلێکسەکانی هەڵبژاردن، کە بۆ ماوەی 20 رۆژ جادە و شەقام و کوچە و کۆڵانیان داپۆشیبوو.
بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر هیواخوازە، ئەو کاندیدانەی سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە و دەرچوونە بۆ پەڕلەمان، لە خەمی ژینگەی شاردا بن و هەڵمەتێکی گەورەی دار چاندن ئەنجام بدەن بە بۆنەی دەرچوونیان.
هەینی رابردوو 20.10.2024 دەنگدانیی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو و هەزار و 191 کاندید کێبڕکێیان بۆ بردنەوەی 100 کوردسی ئەم خولەی پەرلەمان کرد.