بوون به‌ چوار كه‌س له‌ خێزانێك

بریندارێكی دیكه‌ى رووداوه‌كه‌ى پێنجوێن گیانى له‌ده‌ستدا

964+
کامیار کەمال – پێنجوێن

بریندارێکی رووداوە هاتوچۆكه‌ى سنوورى پێنجوێن گیانی لەدەستدا، كه‌ پێشتریش له‌ خێزان و دوو له‌ كچه‌كانى به‌هه‌مان رووداو گیانیان له‌ده‌ستدابوو.
رووداوه‌كه‌، رۆژی 19.10.2024 لە گوندی تەڕاتەوەنی سەر بەناحیەی ناڵپارێز، روویدا، كه‌ شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی تایبەت کۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆی کێشا بە بارهەڵگرێکدا و سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسیش برینداربوون.
لوقمان عەبدوڵا، لێپرسراوی ئیدارەی نەخۆشخانەی ناحکومی زاد كه‌ برینداره‌كه‌ى لێ چاره‌سه‌ركراوه‌، بە 964ـی راگەیاند، لەماوەی سێ رۆژى رابردوودا ئه‌م كه‌سه‌یان له‌لابووه‌، به‌هۆى بریندارییه‌وه‌ لەژێر چاودێری چڕدا بووە.
وتیشی “توشی حاڵەتێک ببوو کە پێیدەڵێن مردنی مێشک و بەهۆیەوە هەموو جەستەی جگە لە دڵی لەکار کەوتبووە”.
باسی لەوەشکرد لە ئێستادا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە و دوای رێکارەکان رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.
ئەوەشی خستەروو، كه‌ هه‌ر به‌هۆى رووداوه‌كه‌وه‌ دوو كه‌سی دیكه‌ى ئه‌م خێزانه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ى شار له‌ێر چاودێری پزیشكیدان.
پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ژمارەیەک جوتیاری پێنجوێن؛ مەرز مەکەنەوە تەماتەمان ماو...

ژمارەیەک جوتیاری پێنجوێن؛ مەرز مەکەنەوە تەماتەمان ماوە