پاسپۆرت هەیە دوو ساڵە نەبراوەتەوە

964 لەو 964 پاسپۆرتەی سلێمانی دەپێچێتەوە کە هاوڵاتیان تا ئێستا نەیانبردووەتەوە

964

دیلان محەمەد جەزا

هاوڵاتیان سەردانی پاسپۆرتی سلێمانی دەکەن بۆ نوێکردنەوەی پاسپۆرتەکانیان، بەڵام دواتر ناچنەوە وەریبگرنەوە، ئێستاش لە پاسپۆرتی ئەلەکترۆنی 964 دانەی لێیە وەرنەگیراوەتەوە.

عەمید سالار عەبدوڵا بەرێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بە 964 وت، تا ئەم ساتە 964 پاسپۆرتی ئەلەکترۆنی تەواو بوە و وەرنەگیراوەتەوە و پاسپۆرتە کۆنەکەش دوو هەزار و 906 پاسپۆرت وەرنەگیراوەتەوە، کۆنترینیان دوو ساڵە.

باسی لەوەکرد، ماوەی دوو هەفتەیە بینای پاسپۆرتی راپەرین وەرگیراوەتەوە و لە هەوڵدان بۆ کردنی بە ئەلەکترۆنی لەلایەن کۆمپانیایەکەوە، تا کاتی تەواوبونی سیستمەکە هاوڵاتیان سنوری ئیدارەی راپەرین دەتوانن بێن لە سلێمانی کارەکانیان بکەن.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

پاسپۆرتی سلێمانی کوردانی تاراوگە ئاگادار دەکاتەوە

پاسپۆرتی سلێمانی کوردانی تاراوگە ئاگادار دەکاتەوە