لە بەغدا
داوا دەكرێت چارەنووسی سەرۆكی پەرلەمان یەكلابكرێتەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
چوارچێوەی هەماهەنگی داوا دەكات رۆژی شەممە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (پەرلەمان) بەڕێوەبچێت، بۆ ئەوەی بابەتی سەرۆكی پەرلەمان یەكلابكرێتەوە.
چوارچێوەی هەماهەنگی لە راگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ سێشەممە ئاماژە بەوە دەكەن، چوارچێوەكە كۆبوونەوەیان كردووە و سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانیش ئامادەبووە، لە یەكێك لە راسپاردەكانی كۆبوونەوەكە داوا دەكەن شەممەی داهاتوو بابەتی سەرۆكی پەرلەمان یەكلابكرێتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش داوایان كردووە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجام بدرێت و چیتر ئەو پۆستە بە بەتاڵی نەمێنێتەوە.
لە دوای لێسەندنەوەی متمانە لە محەمەد حەلبوسی لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوو، تا ئێستا لایەنە سوونییەكان نەگەیشتوونەتە رێككەوتن بۆ دانانی سەرۆكێكی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق و ئێستا موحسین مەندەلاوی بە شێوەیەكی كاتی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكات.