گرافیک؛ 964+
پێشبینیه جیهانییه‌كان: زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه
نرخى زێر له كوردستان هه‌ر له به‌رزى ماوه‌ته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نرخى زێڕ له بازاڕه‌كانى هه‌رێمی كوردستان وه‌كو خۆیه‌تى كه دوێنێ بڵاوكراوه‌یه‌وه و گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، به‌ڵام پێشبینى بانكه جیهانییه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن كه نرخه‌كه‌ى زیاتر به‌رز ببێته‌وه.
نرخى ئه‌مڕۆى یەک ئۆنسە زێڕ له‌بازاڕه‌كانى جیهاندا به دوو هه‌زار و 731 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كراوه و له هه‌رێمی كوردستانیش كه نرخى دۆلار بۆ زێڕ به 152 هه‌زار 700 دینار حسابکراوە، نرخى ئۆنسه‌یه‌ك دوو هه‌زار و 734 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌كرێت.
به‌پێی پێشبینییه‌كانى بانكه به‌ناوبانگه‌كانى جیهان له‌وانه‌ش سیتی بانکی ئەمریکا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا بۆ دوو هه‌زار و 800 دۆلار بەرزده‌بێتەوە، لە ماوەی شه‌ش تاوەکو 12 مانگى داهاتووشدا پێشبینییه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه كه بگاتە سێ هه‌زار دۆلار.
هۆكارى ئه‌م به‌رزبوونه‌وه به‌رده‌وامه‌ش كه بانكه‌كه باسی كردووه دۆخى شه‌ڕ و گرژییه‌كانى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست له هۆکارە سه‌ره‌كییه‌كه‌ى ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌یه.
نرخی ئه‌مڕۆى زێڕ كه لەلایەن سەندیکای زێڕنگرانه‌وه داندراوه به‌م شێوه‌یه‌یه:
مسقاڵێک زێڕ عەیار24 به 685 هه‌زار دیناره
مسقاڵێک زێڕ عەیار22 به 625 هه‌زار دیناره
مسقاڵێک زێڕ عەیار21 به 600 هه‌زار دیناره
مسقاڵێک زێڕ عەیار18 به 515 هه‌زار دیناره