بۆ سه‌لامه‌تى شۆفێران و هاوڵاتیانه
گەنجی خورماتوو خۆبەخشانە رێنمایی بەسەر شۆفێرانی رێگای کەرکوک – بەغدا دابەشدەکه‌ن
964+
سیروان خورشید – خورماتوو
زۆربوونى رووداوه‌كانى هاتوچۆ و گیان له‌ده‌ستدانى هاوڵاتیان به‌شێك له گه‌نجانى خورماتووى به رێنمایی جۆراوجۆره‌وه خسته سه‌ر رێگا سه‌ره‌كییه‌كانى نێوان كه‌ركوك – به‌غدا بۆئه‌وه‌ى شۆفێران هۆشیاربكه‌نه‌وه و سه‌لامه‌تى گشانى هاوڵاتیانیش پارێزراو بێت.
گه‌نجه‌كان، هه‌ڵمه‌تێكى هۆشیاركردنه‌وه‌یان له سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە ده‌ستپێكردووه و هاتوچۆوی قەزاکەش بڕیاریداوە بە دانانی ژمارەیەک تاسە لەسەر هه‌مان رێگای سه‌ره‌كى.
محەمەد جەعفەر، نوێنەری گەنجانی خۆبەخشى خورماتوو بە964ـی وت، لەپێناو سەلامەتی گیانی شۆفێران و هاوڵاتیان، هۆشیاری و رێنماییە بەسەر شۆفێران و بەتایبەت شۆفێرانی بارهەڵگری رێگاکە دابەش دەکەن، چونکە ده‌ڵێت “ماوەیەکە قوربانی رووداوەکانی هاتوچۆ زۆربوون”.
وتیشی “مەبەستمانە شۆفێران هۆشیاربکەینەوە لە کاتی لێخوڕین و تێپەڕبونیان، چونکە زۆربەیان بە تیژڕەوییەكى زۆره‌وه هاتوچۆ ده‌كه‌ن”.
هەڵمەتەكه لەکاتێکدایە کە هەفتەی پێش‌و زیاتر لە شەش رووداوی هاتوچۆ له سنوورى قه‌زاى خورماتوو روویاندابوو، بەجۆرێک لە یەک شەودا بەهۆی تیژڕەوی بارهەڵگرەکانەوە سێ گەنجی قەزاکە گیانیان لەدەستداوه، ده‌شڵێن “هەڵمەتەکەمان بەردەوام دەبێت”.
لایخۆشییه‌وه، موئەیەد عەباس، بەڕێوەبەری هاتوچۆی خورماتوو بە964ـی راگه‌یاند، لە هەفتەی داهاتووەوه ژمارەیەک تاسە لە نێوان رێگای کەرکوک – بەغدا لەنێو سەنتەری قەزاکەدا دروست دەکەن.
وتیشی “ئه‌م هه‌نگاوه‌ى هاتوچۆ بۆ ئەوەیه خێرایی و تیژڕەویی شۆفێران کەم بکرێتەوە، گیانی شۆفێران و هاوڵاتیانیش سه‌لامه‌ت بێت”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن