له سۆران سه‌ربڕخانه‌یه‌كى هاوچه‌رخ دروست ده‌كرێت
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن – هەولێر
بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا، ده‌ست به دروستكردنى سه‌بڕخانه‌یه‌كی مۆدێرن له ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆی سۆران بكرێت، وته‌بێژى ئه‌و ئیداره‌یه‌ش ده‌ڵێ “سۆران گه‌وره‌بووه و پێویستى به سه‌ربڕخانه‌یه‌كی دیكه هه‌یه”.
هه‌ژار حه‌كیم، وته‌بێژى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران به تۆڕى964ـى راگه‌یاند “به‌هۆى بوونى سۆران به ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ و گه‌وره و فراوانبوونى ئه‌و ئیداره‌یه، له هه‌موو رووێكه‌وه خزمه‌تگوزاریمان پێویسته، له‌وانه‌ش دروستكردنى سه‌ربڕخانه‌یه‌كی نوێ كه مۆدێرن و هاوچه‌رخ بێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، نزیكه‌ى چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سه‌ربڕخانه‌یه‌ك لێره دروست كراوه، به‌ڵام دیاره ئه‌وه‌شیان پێویستى به گۆڕانكاری و به‌ره‌وپێشچوون هه‌یه، وتیشی “ئه‌و سه‌ربڕخانه نوێیه‌ی كه پلانمان هه‌یه دروستى بكه‌ین، بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستییه‌كانى ئه‌و سنووره‌یه”.
هه‌ریه‌ك له لیژنه‌كانى ته‌ندروستى و چاودێری بازرگانى و ڤێته‌رنه‌ری چاودێریی وردى دۆخى ئه‌و سه‌ربڕخانانه ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت “ده‌مانه‌وێ هیچ كه‌موكوڕییه‌ك له كارى سه‌ربڕخانه‌كانمان نه‌بێت و خه‌ڵكی لێى رازی بن”.
به‌پێی زانیارییه‌كانى تۆڕى964، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆراندا، دوو سەربڕخانە له‌و سنووره هه‌ن، به‌ڵام ته‌نیا یه‌كێكیان كراوه‌یه.
پێشتر رەجەب زوبێر، قائیمقامی ناوه‌ندى سۆران بۆ میدیاكان، ره‌خنه‌ى له دۆخى سه‌ربڕخانه‌ى سنووره‌كه‌ى گرتبوو، پێی وابوو بوونی ئەو سەربڕخانەیەی سۆران ناچارییه، وتبووشی “ئەو سەربڕخانەیە لە ساڵی 2019 بەشێوەی زیادکردن دراوەتە وەبەرهێنەر، شارەوانی زەوی پێداون و دیزاینی پێداون، بەڵام ئەو دیزاینەی کە داواکراوە، وەک خۆی جێبەجێ نەکراوە، تێبینیمان لەسەر گرێبەستەکە هەیە کە بۆ ماوەی 15 ساڵە.”
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، پلانی دروستکردنی سەربڕخانەیەکی نوێیان داناوە، کە هەموو مەرجەکانی تێدابێت، بیرۆکەکەیان گەڵاڵە کردووە، ده‌شڵێت “ئێستا ئامادەکاری دیزاین و شێوازەکەی دەکرێت، لە ماوەیەکی نزیکدا پڕۆژەکە رادەگەیێندرێت.”