"حکومەت بەبێ دواکەوتن پێکبهێنن"

ئەمریکا پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە خەڵکی کوردستان دەکات

964+

شۆڕش قادری

ئەمریکا پیرۆزبایی لە خەڵکی هەرێمی کوردستان و هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکات، بەبۆنەی تەواوبوونی سەرکەوتووانەی  هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

هانی پارتە سیاسییەکان و کۆمەڵگەی مەدەنی دەدەین پشگیری لە گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات بکەن و حکومەت بەبێ دواکەوتن پێکبهێنن

ئالینا رۆمانەوەسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “لە رۆژانی 18 و 20.10.2024 کارمەندانی نێردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق چاودێری پڕۆسەی دەنگدانیان لە بنکەکانی دەنگدان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان کرد”.

“دەستخۆشی لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ پابەندبوونیان بە پڕۆسەی دیموکراسی”، ئالینا رۆمانەوەسکی وادەڵێت.

باس لەوەش دەکات، “کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاماژەی بە هەبوونی ئالنگاری بەردەم خوێندنەوەی پەنجەمۆر لەکاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان کرد، هانی کۆمسیۆن دەدەین بۆ ئەوەی ئەو پرسە چارەسەر بکات پێش هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2025”.

پێکهێنانی حکومەتی نوێ رێگا بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆش دەکات کە دامودەزگا دیموکراسییەکانی بەهێز بکات و مافەکانی مرۆڤ بەرەوپێش ببات

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەشڵێت، هانی پارتە سیاسییەکان و کۆمەڵگەی مەدەنی دەدەین پشگیری لە گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات بکەن و حکومەت بەبێ دواکەوتن پێکبهێنن.

هەروەها داوایش لە پارتە سیاسییەکان و هێزە ئەمنییەکان دەکات، رێز لە میدیا و رۆڵی گرنگی کۆمەڵگەی مەدەنی لە پڕۆسەی دیموکراسیدا بگرن.

ئالینا رۆمانەوەسکی دووپاتیشی دەکاتەوە، پێکهێنانی حکومەتی نوێ رێگا بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆش دەکات کە دامودەزگا دیموکراسییەکانی بەهێز بکات و مافەکانی مرۆڤ بەرەوپێش ببات و برەو بە گەشەپیدانی ئابووری بدات و خۆڕاگری هەرێمی کوردستان پتەو بکات.

"پێویستە لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا كێشە تەكنیكییەكان چارەسەر بكرێن"

لە کاتی دەنگدان بانگەشەی لایەنەکان و توندوتیژی روویدا...

لە کاتی دەنگدان بانگەشەی لایەنەکان و توندوتیژی روویداوە

دەنگدان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هات

دەنگدان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هات