بەیانی دەوامە

قوتابخانەکان شۆردران و تۆزو خۆڵی هەڵبژاردنی لێ پاککرایەوە

964+

توانا نەقی

ماوەی هەفتەیەکە قوتابخانەکان بۆ بنکەی هەڵبژاردن چۆڵکراون دوای هەڵبژاردن ئەمڕۆ لە هەولێر دەستکرا بە پاککردنەوەیان و پاک شۆردران و وەک خۆیان لێ دەکرێتەوە و سبەینێ دەوامە.

پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، دوای بە کۆتاهاتنى پرۆسەی دەنگدانى گشتیى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان، سەرجەم ئەو قوتابخانانەى کەتەرخانکرابوون بۆ بنکەى دەنگدان و پڕۆسەکەى لێ ئەنجامدرا، لەلایەن تیمەکانى خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێر لە ناوەوە و دەرەوە پاککرانەوە و شۆردران.

ژیار جەلال بەڕێوەبەری ژینگەپارێزی هەولێر بە 964ـی وت، شەش تیمیان لە شەش زۆنی جیاواز سەرجەم ئەو قوتابخانانەیان پاککردەوە کە وەک بنکەی دەنگدان بەکارهێنرابوون.

رۆژی 15.10.2024 بۆ 22.10.2024، پشوو درابوو بە قوتابیانی بنەڕەتی و خوێندکارانی ئامادەییەکان، ئیتر ئەمڕۆ دووشەممە دوا رۆژی ئەو پشووەیە.

هەر ئەمۆ ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کودستان بە 964ی وت، سبەی سێشەممە 22.10.2024 دەوامی خوێندنی قوتابخانەکان دەستپێ دەکاتەوە.

بە پێی ئەو وێنانەی بڵاوکراوەتەوە کارەمەندانی ژینگە پارێز چەندین عەڵاگەی گەورە خۆڵ و خاشاکیان کۆکردووەتەوە بە سۆندەی ئاو ناو پۆل و مەمەڕەکان دەشۆن.