ئۆنسەیەک گه‌یشتە 2731 دۆلار
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست نرخى زێڕى فڕاند
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نرخی زێڕ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوى به‌خۆوه بینى و شرۆڤه‌كارانی ئابووریش ده‌ڵێن، به‌رزبوونه‌وه‌كه‌ى ئاستێکی مێژوویی نوێی تۆمارکردووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بۆ دوو هه‌زار و 731 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوه.
له‌باره‌ى هۆكارى بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ، شرۆڤه‌كارانى ئابوورى بۆ نادڵنیاییەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا و گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئەگەری کەمکردنەوەی زیاتری سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە دەگەڕێننەوە.
له‌ماوه‌ى چوار رۆژى رابردوودا ئه‌م نرخه له دوو هه‌زار و 670 دۆلار گه‌یشتووه‌ته ئه‌م ئاسته‌ى ئێستاى.
بازرگانان، ئێستا چانسی کەمکردنەوەی سوودی بانکی بەڕێژەی 0.25٪ـی دیکە لەلایەن بانکی ناوەندی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی داهاتووی بانکەکە بە 99٪ دەبینن، کە دەتوانێت ببێتە هۆکار بۆ دابەزینی بەهای دۆلار و بەرزکردنەوەی زیاتری نرخی زێڕ.
نرخی زێڕ لە هەولێر
نرخی داندراو لەلایەن سەندیکای زێڕنگران
21/10/2024
نرخی دۆلار لەسەر 152,900حساب کراوە
نرخی فرۆشتن
مسقاڵێک زێڕ عەیار 24=685,000
مسقاڵێک زێڕ عەیار 22=628,000
مسقاڵێک زێڕ عەیار 21=600,000
مسقاڵێک زێڕعەیار 18=515,000