پلەكانی گەرما زۆر دادەبەزن
سەرما هاتووە و واز لە سپلیت بهێنن
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
دامەزراوەی كەشوهەوا و بوومەلەرزەی عێراق رایگەیاند، بارستە هەوایەكی سارد رووی لە عێراق كردووە و بە تایبەتی بۆ ناوچەكانی باكوور و هەرێمی كوردستان.
دامەزراوەكە رۆژی یەكشەممە بڵاویكردەوە، كاریگەریی ئەو بارستە هەوا ساردە، لە توركیاوە هەڵیكردووە بەرەو باكووری عێراق “كوردستان” و ئەمشەو گەیشتە باشووری عێراق.
هەروەها روونیان كردووەتەوە، ئەو هەوا ساردە تا دوو رۆژی دیكە بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرما بە لای كەم تا 6 پلە لە سەرجەم شارەكانی عێراق كەم دەكەنەوە، بۆیە هۆشداریی دەداتە هاوڵاتیان كە “شەوان سارد دەبێت و خۆتان لە هۆكارەكانی فێنككردنەوە بپارێزن”.