سیستمی "تاد" كەوتەكار

“هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نزیك بووەتەوە”

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

دوو بەرپرسی ئیسرائیلی ئێوارەی یەکشەممە رایانگەیاند سیستمی بەرگریی ئاسمانی  THAADی ئەمریکی کە بۆ رێگریکردن لە مووشەکی بالیستی جێگیر کراوە، لە ئیسڕائیل كەوتەكار، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە کاتی وەڵامدانەوەی ئێران لە لایەن ئیسرائیلەوە نزیکبووەتەوە.

هەفتەی رابردوو زیاتر لە 20 فڕۆکەی گواستنەوەی ئەمریکی گەیشتنە بنکەیەکی ئاسمانی لە باشووری ئیسرائیل کە چەندین تۆن کەرەستەی (پارچەی سیستم، بارهەڵگر و مووشەك، رادار، مووشەکی رێگری، ئۆتۆمبێلی کارپێکردن) و سەدان سەربازی ئەمریکییان هەڵگرتبوو، كە بەرپرسیارن لە بەڕێوەبردنی سیستمەکە.

سوپاى ئیسرائیل: لێکۆڵینەوە دەکەین لە ئەگەرى کوژرانى یە...

سوپاى ئیسرائیل: لێکۆڵینەوە دەکەین لە ئەگەرى کوژرانى یەحیا سنوار

ئەو دوو بەرپرسەی ئیسرائیل بە رۆیتەرزیان راگەیاندووە، دابینكردنی سیستمەکە بە فەرمانی راستەوخۆی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بووە، ئاماژەشە بۆ نزیکبوونەوەی وادەی هێرشی چاوەڕوانکراوی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هەروەها پێشبینیی ئەوەشیان كردووە، ئێرانیش بەرپەرچی هێرشی ئیسرائیل بداتەوە.

پێشتریش بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندبوو، “ئیسرائیل شێوازی وەڵامدانەوەی خۆی بۆ ئێران دیاریی دەکات”.

ئەوەی روون نییە، تا ئێستا یەکلایی نەبووەتەوە ئیسرائیل کێڵگە نەوتییەکان یان دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران دەكاتە ئامانج.

پێشتر یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە کە وەڵامدانەوەی وڵاتەکەی بۆ هێرشە مووشەکییەکەی ئەم دواییەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، “بە وردی و ئازاربەخش و سەرسوڕهێنەر دەبێت”.

بایدن: ئاگاداری هێرشی چاوەڕوانکراوی ئیسرائیلم بۆ سەر ئ...

بایدن: ئاگاداری هێرشی چاوەڕوانکراوی ئیسرائیلم بۆ سەر ئێران