كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن:
ئه‌نجامه به‌راییه‌كانى هه‌ڵبژاردن له به‌غدا و كۆتاییه‌كه‌شی له‌هه‌ولێر راده‌گه‌یه‌ندرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ده‌ڵێت، ئه‌نجامه بهرایهكانى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى په‌رله‌مانى هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا و ئه‌نجامى كۆتاییش له هه‌ولێر راده‌گه‌یه‌ندرێت.
ئه‌م قسه‌یه‌ى كۆمیسیۆن له‌لایه‌ن وته‌بێژه‌كه‌یانه‌وه له گروپی واتساپی میدیاكاران بڵاوكردوه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌مڕۆ هیچ سهرپێچیهكیان له‌كاتى ده‌نگداندا تۆمار نه‌كردووه.
ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه ته‌واوى داتا‌و زانیارییه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌رێگه‌ى فڕۆكه‌یه‌كه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه به‌غدا.