دەنگدانی تایبەت
ژمارهی دهنگهكان به ئهلیكترۆنی و ژماردنی دهستی وهك یهكن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
كۆمیسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، ژمارەی دەنگەكان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە رێگەی ئەلیكترۆنی و ژماردنەوەی دەستی لە “دەنگدانی تایبەت”دا وەك یەكن بە رێژەی 100%.
جێگری سەرۆکی دەستەی کۆمسیاران، دادوەر فەیاز ئەلبەجاری لە لێدوانێكدا بە كەناڵی هەواڵی عێراقییەی راگەیاندووە، لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەتدا، كە رۆژی هەینیی رابردوو بە شێوەیەكی شەفاف بەڕێوەچوو، ئاستی كاری کۆمیسیۆن زۆر باش بوو بەپێی هەڵسەنگاندنی لایەنە سیاسییەکان و چاودێران، چونکە رێژەی هاوتاکردنی دەنگەکان لە نێوان ژماردنی دەستی و ئەلیکترۆنیدا 100% بوو، هەروەها ناردنیش رێژەکەی 100% بوو.
ئەلبەجاری ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەمە یەکەمجارە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكاینی عێراق، هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات بە بەکارهێنانی ئامێری ئەلیکترۆنی و تۆماری ئەلیکترۆنی بایۆمەتری دەنگدەران، ئەمەش بە دەستکەوتێکی گەورە دادەنرێت بۆ گەلەکەمان لە هەرێم و بۆ هەموو گەلی عێراق”.
478 سەرپێچی و پێشێلكاری لە دەنگدانی تایبەت تۆمار كراون
ئەمڕۆ یەكشەممە 20.10.2024 پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو، كاتژمێر شەشی ئێوارە بنكەكانی دەنگدان داخران، هەروەها رۆژی هەینیی رابردوو دەنگدانی تایبەت بۆ هێزە ئەمنییەكان و هێزەكانی پێشمەرگە بەڕێوەچوو.