شاندێكیان ناردووه‌ته‌ هه‌رێم

نەتەوە یەکگرتووەکان: چاومان له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن و قه‌بوڵكردنیه‌تى

964+
دیلان محەمەد سلێمانی

نوێنه‌رێكی تایبه‌تى سكرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به‌ گرنگى ده‌زانێت كه‌ دواى دوو ساڵ دواكه‌وتن هه‌ڵبژاردنى له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هیواداره‌ پرۆسه‌كه‌ به‌ هێمنانه‌ و ئاشتى به‌ڕێوه‌بچێت.

کلۆدیۆ کۆردۆن، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و هاوکاری هەڵبژاردن، كه‌ له‌گه‌ڵ تیمێك هاتووه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌ 964ـى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ رۆژێكی باش ده‌بێت بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق.
وتیشی ” چاومان له‌ راگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كان و قه‌بوڵكردنیه‌تى تا په‌رله‌مانێكی نوێ دروست ببێت”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

كۆمسیۆن ژماره‌ى هاوپه‌یمانى و لایه‌ن و كاندیده‌كان ...

كۆمسیۆن ژماره‌ى هاوپه‌یمانى و لایه‌ن و كاندیده‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرا ده‌كات