تەندروستی: کارەبا گرتوویەتی

لە ناو حەوزێکی ماسیدا کەسێک گیانی لەدەستدا

964+

عەزیز عەبدوڵا -گۆپتەپە

هاوڵاتییەکی دانیشتووی گوندی کانی هەنجیری سەر بەناحیەی ئاغجەلەر گیانی لەدەستدا، بەڕێوەبەرێکی تەندروستی دەڵێت، بەهۆی تەزووی کارەبا بووە.

ئەوە پشتڕاست کراوەتەوە هاوڵاتییەکە، لەناو حەوزی ماسیدا کارەبای گرتوویەتی.

ئەمڕۆ یەکشەممە 20.10.2024، هەردی جەبار، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید حەمە غەفوور لە ئاغجەلەر بە 964ی وت، “کاتژمێر 11:00ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئاگادارکراینەوە لە هەبوونی حاڵەتێکی کارەبا گرتن، لە گوندی کانی هەنجیر”.

هاوڵاتییەکە ناوی (خ.ع) و تەمەنی 45 ساڵە، دانیشتووی سنوری ناحیەی ئاخجەلەر، ئەو بەڕێوەبەرە وتی، “بەڵام کاتێک رووداوەکە روویداوە نەیان هێناوەتە سنووری ئێمە و بۆ تەقتەق گواستراوەتەوە”.

هەروەها، زانا رۆستەم، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی تەقتەق بە 964ی وت، “کاتێک گەیەندرایە نەخۆشخانەکەمان، هاوڵاتییەکە گیانی لە دەست دابوو”.

تەنیا لە سنوری ناحیەی ئاغجەلەر زیاتر لە 300 پڕۆژەی حەوزی ماسی هەن، لەو ژمارەیە تەنیا نزیک 20 پڕۆژەیان مۆڵەتی فەرمییان هەیە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

کرێکارێک لە قاتی 16 کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

کرێکارێک لە قاتی 16 کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا