110 ساڵ تەمەنیەتی

بەتەمەنترین ژنی کوردستان لە هەولێر دەنگیدا

964+

شۆڕش عەبدوڵا – هەولێر

لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان لە هەولێر بەتەمەنترین ژنی کوردستان لەلایەن نەوەکانیەوە براوە بۆ دەنگدان و دەنگیدا.

یەکێک لە نەوەکانی ئەو ژنە بەتەمەنە بە 964ـی وت، کە بەیانی وتویانە ئەڕۆن بۆ دەنگدان بەویشیان وتووە و حەزی لێبووە دەنگبدات، بۆیە ئامادەیان کردووە و هەرچەندە لە دایکبووی 1914ـەیە بەڵام هیچ کێشەیەک لە پەنجەمۆریدا نەبووە و دەنگی خۆیداوە.

وتیشی، پێیانوایە داپیرەی ئەوان لەسەر ئاستی کوردستان بەتەمەنترین ژنە کە ئەمڕۆ دەنگیدابێت.

پێداچوونەوە:توانا نەقی

زاوایەک خەسووی هێناوە بۆ دەنگدان

زاوایەک خەسووی هێناوە بۆ دەنگدان