"فێستیڤاڵی تێدا ئەنجامدەدرێت"
شارەوانی کفری گۆڕەپانێک بۆ نمایشی ماتۆڕسوارەکان دەکاتەوە
964+
ژووری هەواڵ
سەرۆکایەتی شارەوانی کفری پرۆژەی دروستکردنی گۆڕەپانێکی تایبەتی بۆ ماتۆڕسوارەکانی قەزاکە راگەیاند و دەڵێت، وزەی گەنجان دەگۆڕن بۆ هونەری شۆفێری ماتۆڕسکیل.
بڕیارە ساڵانە فێستیڤاڵی نمایشی ماتۆڕسکیل لە گۆڕەپانەکە ئەنجامبدرێت و لە چەند رۆژی داهاتوودا دەستدەکرێت بە کارکردن تێیدا.
شارەوانی کفری رایگەیاند، بەشێک لە کارەکانی پرۆژەکە بریتیە لە قیرتاو کردن و گەیاندنی هەردوو شەقامی گەڕەکی ئەنفالەکە بە شەقامی کۆتایی جادەی حەولیەکە و دەتوانرێت بەم پرژەیە ئاستەنگی هاتوچۆ لەناو شار کەمبکرێتەوە.
قەزای کفری یەکێک لەو قەزایەنەیە کە زۆرترین ژمارەی ماتۆڕسکیلی تێدایە و هاوڵاتیانی قەزاکە حەز و خولیایەکی زۆریان بۆ ماتۆڕ هەیە.