"من دەنگمدا ئێوەش وەرن"

نابینایەک زوو خۆی فریای دەنگدان خست

964+

شۆرش عەبدوڵا – هەولێر

مام رەحمان بینایی لەدەستداوە، بەڵام نەیهێشت هەقەکەی لە دەنگدان بفەوتێت و بەیانی زوو دەنگیدا.

رەحمان ئەحمەد تەمەنی 49 ساڵەو نابینایە، دەوروبەری کاتژمێر 8:00 لە بنکەی دەنگدانی قوتابخانەی کەسنەزانی بنەڕەتی بوو لە هەولێر، دوای دەنگدان قسەی بۆ پەیامنێری 964 کرد.

مام رەحمان وتی ”زۆر خۆشحاڵم ئەمڕۆ دەنگی خۆمدا هیوادارم بێن دەنگ بدەن بەو کەسەی خزمەتی نابینا و کەم ئەندامان دەکات”.

وتیشی ”کارمەندانی کۆمسیۆن زۆر هاوکارییان کردم، هیچ گرفتێک نەبوو بۆ دەنگدان، هیوادارم هەموو کەس بێن و دەنگ بدەن”.

کاتژمێر 7ـى بەیانى بنکەکانى دەنگدان دەکرێنەوە

کاتژمێر 7ـى بەیانى بنکەکانى دەنگدان دەکرێنەوە