هه‌ڵبژاردنه و هاتوچۆش ئاساییه
سبه‌ى له هه‌ولێر هیچ رێگا و شه‌قامێك داناخرێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پارێزگارى هه‌ولێر ده‌ڵێت، سبه‌ى كه ده‌نگدانى گشتییه، هیچ یه‌كێك له رێگا و شه‌قامه‌كانى ناوخۆى هه‌ولێر به بۆنه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى ده‌نگدانى هه‌ڵبژاردنه‌وه، داناخرێن و هاتوچۆش ئاسایی ده‌بێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر و سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئه‌منى ئه‌م پارێزگایه به ئاژانسی هه‌واڵى عێراق (واع)ـى راگه‌یاندووه، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان كردووه له‌رووى ئه‌منى و ئیدارى بۆ ته‌واوى ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان كردووه.
ده‌شڵێت “هه‌ولێر له ئاماده‌باشی ته‌واو دایه بۆئه‌وه‌ى سبه‌ى ده‌نگدانى لێ به‌ڕێوه‌بچێت”.