لە پێنجوێنەوە چالێنجی سەرۆکی هەرێم دەکات

لە ئێستاوە خێمەی هەڵداوە بۆ ئەوەی یەکەم کەس بێت دەنگ بدات

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

خاوەن پێداویستییەکی تایبەت لە ئێستاوە لە بەردەم بنکەیەکی دەنگدان لە پێنجوێن خێمەی هەڵداوە، بۆ ئەوەی سبەینێ یەکەم کەس بێت کە دەنگ دەدات.

محەمەد سلێمان هاوڵاتییەکی دانیشتووی پێنجوێنە، بە 964ـی وت، “چالێنجی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەم، هەر بۆیە لە ئێستاوە چوومەتە بەردەم بنکەیەکی دەنگدان و خێمەم هەڵداوە، بۆ ئەوەی سبەینێ یەکەم کەس بم کە دەنگ دەدەم”.

داوایشی لە هاوڵاتیان کرد، سبەینێ بچنە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان و بە گڕوتینەوە پێشوازی لە هەڵبژاردن بکەن.

سبەینێ یەکشەممە 20.10.2024 دەنگدانی گشتیی بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەدەچێت  و دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618 کەس مافى دەنگدانیان هەیە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

زۆرینەى هاوڵاتیان بەشدارى هەڵبژاردن دەکەن

زۆرینەى هاوڵاتیان بەشدارى هەڵبژاردن دەکەن

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن: چاوەڕێین سبەی گەرموگوڕیی ه...

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن: چاوەڕێین سبەی گەرموگوڕیی هەڵبژاردن بەردەوام بێت

رێکخراوێک: لە دەنگدانی تایبەتدا پێشێلکاری بەرامبەر 19 ر...

رێکخراوێک: لە دەنگدانی تایبەتدا پێشێلکاری بەرامبەر 19 رۆژنامەنوس کراوە