لە سلێمانی

پاش نزیکەی 40 ساڵ محاویلەیەکی کارەبا چاکسازی تێداکرا

964+

شۆڕش قادری

پاش نزیکەی 40 ساڵ محاویلەیەکی کارەبای سەنتەری هاندی کاپ و نەخۆشخانەی منداڵبوون لە سلێمانی چاکسازی تێدا کرا.

ئەندازیار دلێر عادل لێپرسراوی هۆبەی چاکسازیی کارەبای ناوشاری سلێمانی رایگەیاند، “لە چوارچێوەی پلانی ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی ستان، کاری چاکسازییمان لە محاویله‌ی شەش هاندی كاپ و نەخۆشخانەی منداڵبوون له‌ سه‌ر فیده‌ری 300 ئەنجامدا کە تۆڕی کارەباکەی زۆر کۆن و خراپ بوو”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو محاویلەیە لە کۆتایی سالانی هەشتاکانەوە چاکسایی تێدا نەکراوە و به‌رده‌وام کێشەی هەبووە و زوو زوو گرفتی بۆ دروست بووە.

دلێر عادل دەشڵێت، ” ئەو محاویلەیە یه‌كێكە له‌ محاویله‌ زۆر ناشرینه‌كانی سنوره‌كه‌مان كه‌ ده‌توانم بڵێم له‌ رۆژی دانانه‌وه‌ چاكسازی تیا نه‌كراوه”.

تائێستا گسکى کارەبایى نەیتوانیوە گسکى خۆماڵى تێپەڕێنێ...

تائێستا گسکى کارەبایى نەیتوانیوە گسکى خۆماڵى تێپەڕێنێت

” تا کۆتایيی ساڵی 2026 کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرتاسەری کوردستان دابین دەکرێت”

" تا کۆتایيی ساڵی 2026 کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرتاسەری کوردستان دابین دەکرێت"