لە بناری چیای کارۆخ

ئاژەڵداران بە هەرەوەزی پەنیری کونەپێستەکان دەهێننە دەرەوە

964+

شۆڕش قادری

لە بناری چیای کارۆخی سەر بە قەزای رواندز ئاژەڵداران بە هەرەوەزی پەنیری کونەپێستەکان دەهێننە دەرەوە.

ئاژەڵداران لە بەهارەوە لە کونە پێستەکان پەنیر دادەنێن و هێشتنەوەی زۆری پەنیرەکە لە کونەپێستدا بۆ ئەوەیە کە تامێکی خۆش بگرێت.

کونەپێست رێگایەکی دێرینە و پەناگەیەکە بۆ هەڵگرتن و پاراستنی پەنیر بەهۆی فێنکی لەناویدا دەیپارێزێت لە خراپبوونی، هاوڵاتیان و ئاژەڵداران لە ناوەڕاستی بەهاردا لە ناویدا دایدەنێن و هەڵیدەگرن، لە وەزری پاییزیشدا دەیهێننە دەرەوە.

لەگەڵ کەمبوونەوەیدا خواست لەسەر بەرهەمی پەنیر زیادی کردووە و نرخەکەشی بەرزبووەتەوە، لەئێستادا نرخی یەک کیلۆ پەنیر لەنێوان 15 بۆ 25 هەزار دینارە، کە ساڵانی رابردوو لەو رێژەیە نرخەکەی زۆر کەمتر بوو.

بەرهەمی پەنیر لە پشدەر بەراود بەساڵانی رابردوو بۆ نیوە...

بەرهەمی پەنیر لە پشدەر بەراود بەساڵانی رابردوو بۆ نیوە کەمیکردووە