لە زاخۆ
پیکابێک بە چوار سەرنشینەوە کەوتە ناو بەنداوی دەرکار
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
لە زاخۆ پیکابێک بە چوار سەرنشینەوە کەوتە ناو بەنداوی دەرکار.
نزیک کاتژمێر چواری ئێوارەی ئەمرۆ هەینی 18.10.2024، پیکابێک بە چوار سەرنشینەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و کەوتە ناو بەنداوی ناحیەی دەرکار.
جەمال هەسن، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی زاخۆ بە 964ـی وت، “سەرجەم سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە بە سەلامەتی دەرهێنڕاون و تەنیا شۆفێرەکە بە سوکی برینداربووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا تیمەکانیان لە شوێنی روداوەکەن بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە دەربهێننەوە.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری