نیگەرانی دەردەبڕن

خانەنشینان لە نۆرەیەکی درێژدا بۆ موچە وەستاون

964+
دیلان محەمەد جەزا

ئەمڕۆ هەینی 18.10.2024، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، موچەی خانەنشینان دابەشدەکات، لە بەیانییەکی زوەوە خانەنشینێکی زۆر لە سلێمانی نۆرەیان بۆ وەرگرتنی موچە گرتووە.

بەهۆیەوە لۆد و قەرەباڵەغییەکی زۆر دروستبووە و هەندێکیان دەڵێن، رەنگە سێ کاتژمێری دیکە موچە وەربگرین.

پەیامنێری 964، لە یەکێک لەبانکەکان تۆماری دیمەن و نۆرەی دوورودرێژی خانەنشینانی کردووە، زۆرینەی ئەوانەی قسەیان بۆ مایکی 964 کردووە دەڵێن، نۆرە دوور و درێژەکە نیگەرانی کردوون و ئەو میکانیزمەیان پێ باش نییە.

زۆرینەیان لە نێوان 35 بۆ 50 ساڵ خزمەتیان هەیە وەک خۆیان باسی دەکەن، بەشێکیان لە پاش کاتژمێر 7:00ی بەیانییەوە هاتوون، یەکێک لە خانەنشینەکان دەڵی، 35 ساڵ خزمەتم هەیە، خۆشیان باش دەزانن ئێمە توانامان نییە بەم جۆرە مووچە وەربگرین.

ئەوانەی لەو بانکە موچە وەردەگرن، مامۆستا و فەرمانبەر بوون، یەکێک لەوانە مامۆستای پەیامنێرمان دەرچوو، کە بەناونیشانی بەڕێوەبەری قوتابخانە خانەنشین کراوە، ئەو وتی پیرین و پێویستمان بە پشوو هەیە، نەک بەوجۆرەی ئێستا موچە وەربگرین.

ئەمڕۆ، هەینی دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی نۆی، هەریەك لە خانەنشینانی شارستانی و خانەنشینانی پێشمەرگە کراوە، هەروەها بەپێی لیستەكە رۆژی شەممەش موچە دابەش دەكرێت، بەڵام یەكشەممە بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەوە دابەشكردنەكە دەوەستێت، دواتر دووشەممە دەستپێدەكاتەوە.

وەزارەتی دارایی رایگەیاندووە، دابەشكردنی موچە تا پێنجشەممەی داهاتوو درێژە دەكێشێت و دواشوێن كە موچە وەردەگرن، سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستانە.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد مستەفا

خانەنشینانی پێنجوێن هەینی و شەممە بڕۆن بایۆمەتری بکەن

خانەنشینانی پێنجوێن هەینی و شەممە بڕۆن بایۆمەتری بکەن

وەزارەتی دارایی: ئێمە بەرپرسنین لە خەرج نەکردنی پارە ب...

وەزارەتی دارایی: ئێمە بەرپرسنین لە خەرج نەکردنی پارە بۆ خانەنشینانی یەکەی 70