نەرمین قادر  وادەڵێت

“دکتۆرەکان وتیان ئاوی مێشکت کەم بووەتەوە و ئازارێکی زۆرم هەیە”

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

نەرمین  قادر، ئەکتەری دیاری بەرنامەی بەرنامە، تەندروستی باش نییە و کۆڵیشی نەداوە و پاش چاکبوونەوەی دەگەڕێتەوە شاشەکان، دەشڵێت، لەگەڵ بەرزان بەرنامەی بەرنامە نێژرا.

ماوەیەکی زۆرە نەرمین قادر تووشی شێرپەنجە بووە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی ” دکتۆرەکان وتیان ئاوی مێشکت کەم بووەتەوە و ئازارێکی زۆرم هەیە و تا شەش مانگی تریش بەمجۆرە دەبم، بەڵام بێگومان چاکبمەوە دەگەڕێمەوە سەر شاشەکان”

وتیشی بەرنامەی بەرنامە لەگەڵ مردنی بەرزانی قالەی خەڵوز نێژراوە و چیتر نابێتەوە، بەڵام ژیان و بەرنامە ناوەستێت

پێداچوونەوەی : پەری ساڵح

"40 رۆژە نەمتوانیوە بەلای تەلەفزیۆنی خاک و کوردساتدا بڕۆم"