لە رووداوێکى هاتوچۆدا لە زیقار

پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و 12 بریندارن

964+

وریا فەتاح

بەهۆى رووداوێکى هاتوچۆى سەخت کە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە پارێزگاى زیقار روویداوە، 5 کەس گیانیان لەدەست داوە و 12 کەسى دیکەش بریندارن.

رووداوەکە ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە نێوان پاسێک و مینى پاسێکدا روویداوە.

بەپێى زانیارییەکانى سەرچاوەیەکى ئەمنى کە بۆ 964 قسەى کردووە، رووداوەکە لە جۆرى پێکدادان بووە و بەهۆیەوە 5 کەس گیانیان لەدەستداوە و 12 کەسیش بریندارن.

ئاماژە بەوەشکرد، تەرمەکان بۆ بەشی پزیشکی دادى و بریندارەکانیش بۆ نەخۆشخانە، گواستراونەتەوە.

لە رووداوێکى سەختى هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەست دا

لە رووداوێکى سەختى هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەست دا