لە خۆشیا هەڵدەپەڕن

هونەرمەندانى میللى شوقەیان پێدەدرێت

964+

دیلان محەمەد جەزا

400 هونەرمەندى میللى سلێمانى، دواى ساڵانێکى زۆر لە چاوەڕوانى، ئەمڕۆ بوون بە خاوەن یەکەى نیشتەجێبوون و شوقە وەردەگرن.

جەزای ساز، سەرۆکی کۆمەڵەی هونەری میللی بە 964 وت،”ئەمڕۆ 400 هونەرمەندى میللى سودمەندبوون لە وەرگرتنى یەکەى نیشتەجێبوون کە فۆڕمیان پڕکردبووەوە”.

رونیشى کردەوە، شوقەکان بە پێشەکییەکى کەم و قەرزى درێژخایەن دراون بە هونەرمەندان و دەکەونە ناوچەى شێخ وەیساواى شارى سلێمانى.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دابەشکردنى زەوى کەمئەندامان دەگرێتەوە؟

دابەشکردنى زەوى کەمئەندامان دەگرێتەوە؟