نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی _وێنە: 964
خێرخوازێک پارەکە دابینکردووە
نەخۆشخانەی هیوا: پێشکەوترین ئامێرمان لەسەر ئاستی عێراق بۆ دابینکرا
964+
ژووری هەواڵ
ئامێرێکی پێشکەوتووی پشکنین بۆ نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی دابینکرا، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شارەکەش دەڵێت، بۆ یەکەم جارە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق ئەو ئامێرە بەکاربهێنرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17.10.2024، نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند، بەشێکی نوێیان بەناوی “Fluorescence in Situ Hybridization” کردەوە کە تێیدا مایکۆرسکۆپ بۆ دەستنیشانکردنی چەند جۆرێک لە شێرپەنجەی خوێن بەکاردەهێنرێت.
لەرێگەی ئەم بەشەوە درک بەوە دەکرێت کە ئایا نەخۆشەکە سودی لەو چارەسەرانە وەرگرتووە کە وەریگرتون لە پرۆسەی چارەسەرکردنەکەیدا.
“دەستکرا بە زیادکردنی پشکنینی گرنگ بۆ توشبووانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا، کە بۆ یەکەم جارە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق بکرێتەوە”، نەخۆشخانەی هیوا وا دەڵێت.
تێچووی پرۆژەکە لەلایەن خێرخوازێکەوە دابینکراوە و کۆمپانیایەک بەشێک لە پێداویستییەکانی بۆ دابینکردووە.