یەحیا سنوار، سەرکردەى دیارى حەماس
دەنگۆى کوژرانى هەیە
سوپاى ئیسرائیل: لێکۆڵینەوە دەکەین لە ئەگەرى کوژرانى یەحیا سنوار
964+
وریا فەتاح
سوپاى ئیسرائیل، دەنگۆى کوژرانى یەحیا سنوار، سەرۆکى مەکتەب سیاسى حەماس لە غەزە بڵاو دەکاتەوە و وەک باسى دەکات ئێستا سەرقاڵى لێکۆڵینەوەن لە پشتڕاستکردنەوەى کوژرانى.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند لێکۆڵینەوە دەکەن لە ئەگەری کوژرانی یەحیا سنوار پیاوی یەکەمی حەماس لە غەزە کە بە پلانداڕێژەری هێرشەکەی 7ـى ئۆکتۆبەری دەزانێت.
سوپای ئیسرائیل دەلێت: ئەمڕۆ چوارشەممە لە غەزە سێ چەکداریان بە ئامانج گرتووە، گومان دەکەن یەکێکیان سنوار بێت، بەڵام هێشتا دڵنیا نین.
یەحیا سنوار ساڵێک زیاترە داواکراوی یەکەمە لە لایەن ئیسرائیلەوە.