دوو رۆژ بێ ئاو دەبن
گەڕەکی ژین با دەست بە ئاوەوە بگرن
964+
دەشتی عارف ـ هەولێر
بەهۆی قیرتاوکردنی کۆڵانەکانی گەڕەکی ژین لە قەزای قوشتەپە هاوڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە کۆڵانەکان تەڕ نەکەن و دەست بە ئاوەوە بگرن.
بژار مەلاخدر، قایمقامی قەزای قوشتەپە، بە964ـی وت، “ئەمڕۆ و سبەی هەینی دەستدەکرێت بە قیرتاوکردنی کۆڵانەکانی گەڕەکی ژین لە قوشتەپە، بۆیە داوا لە دانیشتوانی گەڕەکەکە دەکەین یارمەتی تیمەکانمان بدەن بۆ ئەوەی کارەکان بە باشی تەواو بکەن”.
ئاماژەی بەوەش دا، بۆ ئەوەی کۆڵانەکان تەڕ نەبن بڕیارمان داوە بۆ ماوەی دوو رۆژ بیرەکانی ئاو بکوژێنینەوە و ئاو نەدرێت بە ماڵەکان، تا هەموو کۆڵانەکان بە تەواوی قیر دەکرێن.
گەڕەکی ژین لە قەزای قوشتەیە و لە 8 کۆڵان پێکهاتووە و لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێم بڕیاری قیرتاوکردنی بۆ دەرچووە و بڕیارە بە دوو رۆژ قیرتاوکردنی هەموو گەڕەکە تەواو بکرێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
چەند پڕۆژەیەك بۆ قوشتەپە كەوتنە بواری جێبەجێكردن
قوشتەپە
پۆندە تازە دروستکراوەکەی ناحیەی کەسنەزان
بارانەکەی نەرم بوو بەڵام پۆندەکانیش هەولێر لە لافاو دەپارێزن
ئەوانەی زەویتان وەرگرتووە؛ پەلە بکەن و سەندەکانتان وەربگرن
زەوەییەکانی دوو گەڕەکی قوشتەپە بەفەرمی دەکرێت بەناوی خاوەنەکانیانەوە
زیاتریش وشک دەبن
لەسەرەتاى ئەمساڵەوە تا ئەمڕۆ؛ 41 بیر لە دەورووبەرى هەولێر وشک بوون
بەنزینخانەکان کامانەن؟