تەنیا یەك وێستگەی هەیە

كەركوك بۆ دەنگدانی تایبەت ئامادەیە

+964

کاروان ساڵحی – کەرکوک

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، لە كەركوك ئامادەكاری بۆ پرۆسەی دەنگدانی تایبەتی كۆتایی هاتووە و ئامادەن.

عەلی عەباس بەرپرسی راگەیاندنی كۆمیسیۆنەكە لە كەركوك بە 964ی راگەیاند، یەك وێستگە بۆ دەنگدانی تایبەت ئامادە كراوە، كە دوو وێستگە لەخۆدەگرێت.

وتیشی، ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت 488 دەنگدەرن، كە تەنیا کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگریی عێراقن.

سبەی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی كوردستان و كەركوك بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت و رۆژی 20ی مانگیش دەنگدانی گشتییە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

"لە رۆژی دەنگدان بردنەوە ژوورەوەی مۆبایل و كامێرا قەدەەغەیە"