هۆكار چییە؟

زیندانیان لە هەولێر ناتوانن دەنگ بدەن

+964
دەشتی عارف ـ هەولێر

نزیکەی 3000 زیندانی لە شاری هەولێر بێبەش دەبن لە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆكی دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستانیش دەڵێت، كەس داوای لێنەكردوون كارتی بایۆمەتری بۆ زیندانییەكان دروست بكەن.

سەرچاوەیەک لە زیندانی چاکسازی گەورانی هەولێر، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە 964ـی وت، بۆ ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان هیچ زیندانییەک ناتوانێت دەنگ بدات، چونکە کارتی بایۆمەتری بۆ زیندانییەکان نەکراوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەش دا، نزیکەی 3000 زیندانی لە شاری هەولێر بە سزای جۆراوجۆر دەستبەسەرن و بەهۆی زۆریی ژمارەکەیانەوە نزیکەی هەزار زیندانی لە زیندانەکانی ئاسایشی گشتی و ئاسایشی هەولێرن.

نەبەرد عومەر، سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، لەمبارەیەوە بە 964ی وت، هیچ داوایەک نەکراوە بۆ ئەوەی کارتی بایۆمەتری بۆ زیندانیان دەربکرێت.

ئاماژەی بەوەش دا یەکێکیتر لەهۆکارەکانی ئەوەی کارتی بایۆمەتری بۆ زیندانیان نەكراوە، یاسایەکە کە دەڵێت، هەر زیندانیەک سزای زیاتر لە پێنج ساڵی بەسەردا بسەپێت، مافی دەنگدانی لێ دەسەندرێتەوە.

بڕیارە 20.10.2024 دەنگدان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت، دوو رۆژ پێش ئەوەش دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت

ژنه‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوه‌كانى راپه‌ڕین زیندانیان له...

ژنه‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوه‌كانى راپه‌ڕین زیندانیان له‌ كۆڵ بووه‌وه‌